Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:23

راکان سه‌عید جبوری: داوا ده‌که‌ین سندوقه‌کانی ده‌نگدانی که‌رکوک له‌ به‌غدا بکرێنه‌وه‌

ده‌بێ ئه‌و سندوقانه‌ی ده‌كرێنه‌وه‌ به‌ ده‌ست ده‌نگه‌كانیان هه‌ژمار بكرێن
کوردستان TV
#7
100%

پارێزگاری كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێ، له‌ كه‌ركووك فرت و فێڵ له‌ هه‌ڵبژاردن كراوه‌ و داوا ده‌كه‌ین سندوقه‌كان له‌ باره‌گای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌غدا بكرێنه‌وه‌ و ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێن.

راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك فرت و فێڵی تیادا كراوه‌ و داوا ده‌كه‌ین سندوقه‌كان له‌ باره‌گای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌غدا بكرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: باوه‌ڕمان به‌و سیسته‌مه‌ی ده‌نگدان نییه‌ و داوا ده‌كه‌ین ئه‌و سندوقانه‌ی ده‌كرێنه‌وه‌ به‌ ده‌ست ده‌نگه‌كانیان هه‌ژمار بكرێن نه‌ك به‌ شێوازی ئه‌لیكترۆنی.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.