Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:50

په‌یوه‌ندییه‌کانی پاکستان و ئه‌مریکا به‌هۆی تێپه‌ڕین له‌ ترافیک لایت ناکۆکیی تێکه‌وت

ئه‌و رووداوه كه‌ له‌ مانگی پێشوو روویدا بووه‌ته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكیی
په‌یوه‌ندییه‌كانی پاكستان و ئه‌مریكا به‌هۆی تێپه‌ڕین له‌ ترافیك لایت ناكۆكیی تێكه‌وت
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی پاكستان رێگه‌ی گرت له‌وه‌ی دیپلۆماتێكی ئه‌مریكیی له‌ خاكی ئه‌وان ده‌رچێت و ئیسلاماباد رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م دیپلۆماته‌ ئه‌مریكییه‌ مانگی رابردوو به‌ تێپه‌ڕین له‌ ترافیك لایت له‌كاتێكدا كه‌ گڵۆپی سوور پێبووه‌، بووه‌ به‌هۆی كوژرانی هاوڵاتییه‌كی ماتۆڕسوار به‌ رووداوی هاتوچۆ.

راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی پاكستان رۆژی رابردوو رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا بۆ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی جۆزێف ئیمانوێل هۆڵ كه‌ راوێژكاری سه‌ربازییه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ناو پاكستان، فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی ناردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی پاكستان مۆڵه‌تی ده‌رچوونیان به‌و دیپلۆماته‌ ئه‌مریكییه‌ نه‌داوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا پێشتر جه‌ختی كردبوو له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م دیپلۆماته‌ پارێزبه‌ندیی دیپلۆماتیكی هه‌یه‌ و حكومه‌تی پاكستا ناتوانێ دادگایی یان ده‌ستگیری بكات، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش حكومه‌تی پاكستان رێگه‌ی نه‌دا دیپلۆماته‌كه‌ له‌ خاكی ئه‌وان ده‌ربچێت.

ئه‌و رووداوی هاتوچۆیه‌ كه‌ له‌ مانگی پێشوو روویدا بووه‌ته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكیی له‌ نێوان پاكستان و ئه‌مریكادا.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.