حزبی شیوعی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، له سه‌رجه‌م سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ساخته‌كاری ئه‌نجامدراوه و یاری به ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك كراوه.
حزبی شیوعی كوردستان دووه‌م راگه‌یه‌نراوی خۆی له باره‌ی ده‌ره‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌دا تیایدا هاتووه: هه‌ڵوێستی حزبی شیوعی كوردستان له بازنه‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه ده‌ستكه‌وتووه‌كان جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی كوردستان هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌لكترۆنی له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا به ئاراسته‌یه‌كی نادروستدا تێپه‌ڕی له سه‌رجه‌م سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ساخته‌كاری ئه‌نجامدراوه و یاری به ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك كراوه.
بازنه‌ی سلێمانی حزبی شیوعی رایگه‌یاندووه : ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌رباری خراپی باری ئابووری و نه‌بوونی و بێكاری و بێ مووچه‌یی چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له پێناو ئه‌وه‌ی كه گه‌له‌كه‌مان به به‌هێزییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی هه‌بێت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستكاری ده‌رئه‌نجامه‌كان كراوه و هیچ حسابێك بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵك نه‌كراوه ، به سه‌دان حاڵه‌ت له به‌ر ده‌ستدایه كه ده‌نگی تاك به تاكی سه‌ركردایه‌تی و پالێوراوه‌كان و كادری دیار له بنكه‌كاندا ده‌نگیان داوه، به‌ڵام هیچ ده‌نگێكی تیادا نییه ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه كه ئاڵوگۆڕ به ده‌نگه‌كان كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.