Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 06:53

سێ سه‌رۆکایه‌تی عێراق لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌کارییه‌کانی که‌رکوک ده‌که‌ن

رۆژی دووشه‌ممه‌ لێژنه‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌ شاره‌كه‌ و ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

سێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق لێژنه‌یه‌كیان بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك پێكهێناوه‌و رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌گه‌نه‌ شاره‌كه‌.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ رووداوه‌كان سێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق لێژنه‌یه‌كیان بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك پێكهێناوه‌و رۆژی دووشه‌ممه‌ لێژنه‌كه‌ ده‌گه‌نه‌ شاره‌كه‌ و ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق سكاڵای كوتله‌ سیاسییه‌كان و لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردنیان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌ هه‌ند وه‌رگرت، لێژنه‌یه‌كیان بۆ ده‌رخستی راستییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێك هێناوه‌و رۆژی دووشه‌مه‌ لێژنه‌كه‌ سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن.

گوتیشی:كوتله‌ سیاسییه‌كان 24 كاتژمێر مۆڵه‌تیان داوه‌ته‌ كۆمسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگانی ژماردن به‌ ده‌ست ئه‌نجامه‌ راستییه‌كانی هه‌ڵبژاردن رابگه‌ێنێ.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.