ئه‌بوبه‌كر كاروانى به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌پۆستێكى دا له‌سه‌ر ساخته‌ركاریه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌نووسێت كه‌له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌و حزبه ئه‌نجامى داوه به‌شێوه‌یه‌كى فراوان ساخته‌كاری كردووه له ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى دا ، كه‌له‌ئێستادا جگه له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان نه‌بێت سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كان له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى یه‌كگرتوو له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ى نووسیویه‌تى :
ئه‌و بێ ڕێزیه ئاشكرا و ڕوونه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراقدا به‌رامبه‌ر ڕا و ده‌نگ و ویستی ده‌نگده‌ری كورد كراوه، به تایبه‌تیش له زۆنی سه‌وزدا كه مایه‌ی قبوڵكردن نیه جگه له یارمه‌تیدانی هێزێكی دیاریكراو بۆ هه‌ڵسانه‌وه و پەلەقاژێی ئەو هێزە، ئامانج تیایدا ئه‌م خاڵانه‌ی خواروه‌یه:
1- ته‌واوكردنی پیلانگێڕی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر و به ئامانجگرتنی كۆی دۆخی هه‌رێم وبه‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له ڕۆژانی پاش (16)ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه له ئارادابوون، دووباره ببنه‌وه و له ئه‌گه‌ر‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كاندا بكرێته بیانوی ده‌ستتێوه‌ردان.
2- بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان متمانه‌یان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدان و بێ لایه‌نی ده‌زگا سه‌رپه‌رشتیكاره‌كان و چاكسازی و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ. كه ئه‌وه‌ش دوو به‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه:
أ- دووچار بوون به پوچگه‌رایی و وازهێنان له به‌شداری سیاسی و خه‌مساردبوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كێ حوكمڕانی ده‌كات و چۆن و پێگه‌ی دادپه‌روه‌ری له حوكمڕانیدا له كوێدایه.
ب- سه‌ركێشانی ململانێ سیاسیه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی و خوێنڕێژی و خودكوژی ده‌سته‌جه‌معی.
3- ڕوخاندنی پاشماوه‌ی پردی په‌یوه‌ندی و متمانه‌ی نێوان هێزه كوردستانیه‌كان.
4- سه‌رقاڵكردنی هێزه كوردستانیه‌كان به ناكۆكی و بێنه و به‌ره‌ی ناوخۆییه‌وه، له كاتێكدا عێراق له قۆناغێكی نوێدایه و دوای هه‌ڵبژاردن چاوه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌بێت. له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش گۆڕانكاری جۆراوجۆر له حاڵی ڕووداندان. به كورتی ئه‌و فه‌زیحه بێ په‌رده‌یه‌ی ڕوویداوه، مه‌به‌ست تیایدا داڕووخانی زیاتری كوردستانی باشوور و سوككردنی حوكمڕانیه‌كه‌ی، به تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی زۆنی سه‌وز. بۆیه ده‌بێت له پاڵ قبوڵنه‌كردنی به‌ره‌نجامه‌كان و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ساخته‌كراوی هاوڵاتی، هه‌موو لایه‌ك ئاگای له‌و نه‌خشه‌یه‌ی دوژمن بێت له پێناو كۆتاكردنی ئه‌و ده‌ستانه‌ی یاری به چاره‌نوسی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان و ئه‌زمونه سیاسیه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.