Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 23:26

دوای هێرشه‌که‌ی یه‌کێتی بۆ سه‌ر گرده‌که‌ گۆڕان په‌نا بۆ دروستکردنی هێزی چه‌کداری ده‌بات

بڕیاری ئه‌و هێرشه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێ، پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی سه‌ر به‌ به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌و بڕیاری ئه‌و هێرشه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌و له‌وانه‌شه‌ بیر له‌ دروستكردنی هێزی چه‌كداری بكه‌نه‌وه‌.

سالار تاوه‌گۆزی، ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: ئه‌و هێرشه‌ چه‌كدارییه‌ی كرایه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ رای گشتی بشێوێنن و خه‌ڵكی و راگه‌یاندنه‌كان به‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌ن، تا ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی كه‌ یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كردۆیه‌تی، بیریان بچێته‌وه‌.

هه‌روه‌رها گوتی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كات و هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ ده‌خاته‌ روو كه‌ یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ساخته‌ی تێدا كردووه‌.

گوتیشی: پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی سه‌ر به‌ به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌و بڕیاری ئه‌و هێرشه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌و له‌وانه‌شه‌ بیر له‌ دروستكردنی هێزی چه‌كداری بكه‌نه‌وه‌.

شه‌وی رابردوو میدیای گۆڕان رایگه‌یاند كه‌ به‌فه‌رمانی لاهور شێخ جه‌نگی و به‌چه‌كی قورس هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌كه‌ له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.