سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له پارێزگای دیاڵه رایده‌گه‌ێنێت، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێنراو له سنووری خانه‌قین پاسه‌وانێكی سنوور گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 13-5-2018 مینێكی چێنراو له سنووری خانه‌قین به یه‌كێك له پاسه‌وانی سنوور ته‌قیوه‌ته‌وه به‌وهۆیه‌وه ئه‌و كه‌سه گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه كه پێی باش بووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرێت گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كان دوای رووداوه‌كه ده‌ستییان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.