Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 14:34

فەرەنسا.. داعش هێرشێک ئەنجام دەدات

ماكڕۆن: فڕەنسا لە دژایەتی تیرۆر پاشگەز نابێتەوە
فەرەنسا ..... داعش هێرشێك ئەنجام دەدات
کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا بە چەقۆ  هێرش كرایە سەر خەڵك و  لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لە دەستدا و چواری دیكەش برینداربوون، كەمێك دوای رووداوەكەش رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی كردەوە تیرۆریستیەكەی لە ئەستۆ گرت.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئێوارەی دوێنێ كەسێك لە گەڕەكی ئۆپێرا لە ناوەڕاستی شاری پاریسی پایتەختی فڕەنسا، بەچەقۆ هێرشی كردە سەر رێبواران، لە ئەنجامدا كەسێك كوژراو و چواری دیكەش بریندار بوون. دواتریش خۆی كوژرا.
 

بەرپرسانی ئەمنی لە شارەكە ئاماژەیان بەوە كرد، كەكردەوەكە لە تیرۆریستی دەچێت.
دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی دەركەوتووە، كەسە هێرشبەرەكە لە كاتی وەشاندنی چەقۆی تەكبیری لێداوە. داواكاری گشتیش لە شارەكە ئەم زانیاریانە پشتڕاست دەكاتەوە.

دوای ماوەیەكی كەم لە رووداوەكە، رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەكە راگەیاند و كارەكەی وەك تۆڵەكردنەوە لە هاوپەیمانان وەسفكرد.

ئیمانۆیل ماكڕۆنی سەرۆكی فڕەنسا دەكات لای خۆیەوە رایگەیاند كە جارێكی دیكە بە خوێن باج دەدەین. ماكڕۆن دووپاتی كردەوە كە فڕەنسا لە دژایەتی تیرۆر پاشگەز نابێتەوە.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.