به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ته‌ندروستی كه‌نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشییه‌وه 10 هاوڵاتی له‌شاری سلێمانی دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه د.خالس قادر، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ ئاماژه‌دان به‌ژماره‌ی برینداره‌كان ڕاگه‌یاندووه: به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی خۆشی ، دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ، چه‌ند هاووڵاتیيه‌ك له شاری سلێمانی بریندار بوون و له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و خۆشبه‌ختانه ته‌ندروستیان جێگیره و هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ست دان نه‌بووه .
گوتیشی: به‌داخه‌وه ، ده‌ربڕینی خۆشیه‌كان به ته‌قه‌كردن ، كه‌لتورێكی زۆر خراپ و ناپه‌سه‌نده ، كه هه‌ر جاره و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌بنه قوربانی ، داواكارین له هاووڵاتیانی كوردستان واز له‌و ڕه‌فتاره بهێنن و به‌شێوازی تر خۆشیيه‌كانیان ده‌ربڕن كه كار نه‌كاته سه‌ر سه‌لامه‌تی خه‌ڵكانی تر
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.