Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 04:42

هێمن هەورامی: دەنگی یەکێتی بە ساختەکاری گەورە زیادکراوە

دەستکاری ئەلیکترۆنی پێشێلکارییەکی روونە
کوردستان TV
#7
100%


هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، دەنگی یەکێتی بە "ساختەکاری گەورە" زیادکراوە.


لە توویتەری خۆی، هێمن هەورامی نووسیوویه‌تی، گومان هەیە لە ساختەکاری گەورە لە بەرژەوەندی یەکێتی لە سلێمانی، هەڵەبجە و ناوچەکانی دیکەی سلێمانی. "زۆر نالۆجیکییە کە دەنگی یەکێتی لە هەموو پارتەکانی دیکە وەک: پارتی، گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ، هاوپەیمانی، نەوەی نوێ پێکەوە زیاترە. جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان پێویستە".

هێمن هەورامی بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت "لە 2014 یەکێتی 11 هەزار دەنگی هەبوو لە هەڵەبجە. بەڵام ئێستا 30 هەزار دەنگی هێناوە، واتە لە چوار ساڵدا لە 195% زیادیکردووە".

هەورامی راشیگەیاندووە "ئەم زیادکردنەکەی دەنگی یەکێتی لەڕێگەی ساختەکاری و دەستکاری ئەلیکترۆنی پێشێلکارییەکی روونە بەرامبەر دەنگی هەموو پارتە سیاسییەکانی دیکە".

لایەنەکانی گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و هاوپەیمانی دەڵێن، بە سیستەمی ئەلیکترۆنی دەستکاری دەنگەکانیان کراوە و داوادەکەن بەدەست دەنگەکان جیابکرێنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.