Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 21:19

جگه‌ له‌یه‌کێتى سه‌رجه‌م حزبه‌کان له‌ سلێمانى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌

ساخته‌كارى زۆر كراوه‌ به‌ڕوونى به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌ پرۆسه‌كه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌ده‌نگدانى تایبه‌تى و گشتى دا ئه‌نجامى دا له‌پڕۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى هاوڵاتیانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق . 
جگه‌ له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان نه‌بێت ـ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و  ناڕونی و ساخته‌كارى و ناشافافیه‌ى له‌سلێمانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئه‌نجامى دا ، به‌جۆرێك یه‌كێتى له‌ڕێگاى هێزى سه‌ربازییه‌وه‌ چه‌ندین پێشێلكارى ئه‌نجام دا له‌ده‌نگدانى گشتى و تایبه‌تی دا به‌رامبه‌ر به‌و لایه‌نانه‌ى كه‌لایه‌نگرى ئه‌و نین ، تایبه‌ت ڕێگرى كردن له‌ئه‌ندامانى پارتى  له‌نه‌چوونیان بۆ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان له‌پێناو ده‌نگ نه‌دانیان ، وه‌جگه‌ له‌و هێزانه‌ى یه‌كێتى جولاندى له‌قه‌زاو ناحیه‌كاندا بۆ ترساندنى ده‌نگى هاوڵاتیان . 

عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ووته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سلێمانى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : له‌كۆى پارێزگاى سلێمانى  ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ ، ته‌واو ساخته‌كاریه‌ پرۆسه‌ كه‌ له‌سلێمانى ، ئێمه‌ خۆمان ئه‌نجامى ڕێژه‌ى هه‌ڵبژاردنى كاندیدانمان لایه‌ كه‌چه‌نده‌ كه‌چى دواتر به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌نگه‌كانیان دابه‌زیووه‌ و ده‌ستكاری كراوه‌ ، به‌پێى به‌رنامه‌ دارێژراو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ساخته‌كارى ئه‌نجام داوه‌ ، وه‌جگه‌ له‌و هێزه‌ى له‌ئێستادا له‌سنوری سلێمانى ته‌قه‌ به‌سه‌ر باره‌گانماندا ده‌كه‌ن . 


شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.