Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 20:51

رۆمانه‌که‌ی نیهاد باس له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌کات

بۆ ئێمه‌ی كه‌ركووكی ئۆكتۆبه‌ر رۆژی دڵشكان و شكست و فرۆشتنی شاره‌كه‌مان بوو
کوردستان TV
100%

دوای چه‌ندین ساڵ نووسین له‌ بواری شانۆ و ره‌خنه‌ی شانۆیی و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ شانۆ " نووسه‌ری كورد "نیهاد جامی " رۆمانێك له‌ ژێر ناوی  " له‌ ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام " ده‌نووسێت .

له‌ ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام" رۆمانێكه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاواره‌یی و په‌ناهه‌نده‌یی و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تر كه‌ بووه‌نه‌ته‌ قه‌ده‌ری كورد .

له‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م " نیهاد " ده‌ڵێت ، خه‌ڵكی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك مانگی قاره‌مانی خۆی ده‌بینێت، بۆ ئێمه‌ی كه‌ركووكی ئۆكتۆبه‌ر رۆژی دڵشكان و شكست و فرۆشتنی شاره‌كه‌مان بوو به‌ده‌ستی كوڕه‌كانی شۆڕش خۆیان .

رۆمانی " له‌ ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام " چه‌ندین به‌ش له‌ خۆ ده‌گرێت ، وه‌كو ( نامه‌یه‌ك بۆ دایكم، خۆكوشتنی كلارا له‌ كاسێتێكی تۆماركراودا، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پێوه‌ندیی نێوان نووسین و سێكس، نامه‌یه‌ك بۆ یار ) و چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ .

 جیاواز له‌و به‌شانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌شێكی رۆمانه‌كه‌، ناونیشانێكی درێژی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌یه‌ "ئۆكتۆبه‌ر و ماناكانی شۆڕش له‌ نێوان كه‌ركووك و مۆسكۆ، ئه‌م به‌شه‌ی رۆمانه‌كه‌ به‌ناوی یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانه‌كانی رۆمانه‌كه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌، جیاوازی له‌ نێوان رووداوی ئۆكتۆبه‌ری كۆمۆنیست و رووداوی ئۆكتۆبه‌ری كوردی ده‌كرێت  .

جێی باسه‌ ، ئه‌م كتێبه‌ی نیهاد جامی، به‌ به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك ته‌كنیك و فانتازیا و زمانێكی تایبه‌ت به‌ نیهاد جامی خۆی، وا ده‌كات خوێنه‌ر له‌ خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌ هه‌ست به‌ چێژێك بكات، وێڕای رقه‌كه‌ی بۆ شكست و دۆڕان و خیانه‌ت .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.