بههۆی كهمی رێژی دهنگهكانیان، بزوتنەوەی گۆڕان گومانی هەیە سیستمی ئەلیكترۆنی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاك كرابێت، بۆیە داوا دەكات دەنگەكان بە دەست هەژمار بكرێن.
بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەكات جیاكردنەوەی دەنگەكان و هەژماركردن بەدەست ئەنجامبدرێن، بەهۆی ئەوەی گومان دەكرێت سیستمی ئەلیكترۆنی دەنگدان هاك كرابێت.
میدیای گۆڕان بڵاویكردەوە، ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە، گومانی زۆر هەیە كە سیستمی ئەلیكترۆنی دەنگدان هاك كرابێت و داوا دەكات كە هەژماركردنی دەنگەكان بەدەست ئەنجامبدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.