سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، راگه‌یاند، كاتژمێرێكى دیكه رێژه‌ى به‌شدارى لە سه‌رتاسه‌رى عێراق رادەگەیەنن، كاتیشیان بۆ راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان دیارینه‌كردووه.
گوتیشى: پرۆسه‌كه به گشتى، به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چووه‌و له ئێستادا له ناوه‌ند و وێستگه‌كان، ده‌ست به جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان كراوه و سه‌رقاڵى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كاتژمێرێكى دیكه كۆمسیۆن رێژه‌ى به‌شدارى سه‌رتاسه‌رى عێراق بڵاوده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 7ی به‌یانی 12 / 5 /2018 پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 12ى ئایار له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆتایی هات و بنكه‌كانی ده‌نگدانیش به رووی ده‌نگده‌ران داخران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.