ئه‌مڕۆ شه‌ممه پڕۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو كهلهكاتژمێر 7:00 به‌یانى ده‌رگا به‌ڕووى ده‌نگده‌راندا كرایه‌وه تاكاتژمێر شه‌شى ئێواره ، كه‌تێیدا هاوڵاتیان له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان چوونه سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى كاندیدانیان ، كه‌نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار كاندید له‌نێو قه‌واره و لایه‌نه سیاسیه‌كان ڕكابه‌رى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى كورسیه دیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق .
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا واده‌ى پرۆسهكهى به‌كۆتا هێنا له‌به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن ، وهڕهتیشى كرده‌وه كهپرۆسهكه درێژ بكرێته‌وه له‌ده‌نگدانى هاوڵاتیان
ئه‌و سیسته‌مه تازه‌یه‌ی كۆمسیۆن په‌یڕه‌وى كرد له‌و هه‌ڵبژاردنه بووه هۆى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به‌هێواشى بڕوات به‌ڕێوه جگه لهفهوتانى ده‌نگى سه‌دان هاوڵاتى به‌هۆى ئه‌و كێشه هونه‌رییانه‌ى دووچارى ده‌نگده‌ران له‌سیسته‌مه تازه‌كه‌ى كۆمسیۆندا
وه له‌ناوچه‌كانى موسل و مه‌خمور و كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى ، حه‌شدى شه‌عبى به‌هێزى سه‌ربازى ڕێگرى كرد له‌زۆرێك له ده‌نگده‌رانى كورد كه‌بچن بۆ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان ، وه جگه له‌وه‌ى كارتى ده‌نگدانى له‌زۆرێك له‌هاوڵاتیانى كورد ستاندیتهوه .
تا كاتژمێر 4:00 ئێواره به‌ر له‌ئێستا ڕێژه‌ى به‌شدارى هاوڵاتیان له‌هه‌ڵبژاردندا له به‌شێك له شاره‌كانى هه‌رێم به‌م شێوه‌یه بوو
هه‌ولێر: 60%
سۆران 70%
خه‌بات 70%
شه‌قلاوه 51%
خه‌لیفان: 71%
كۆیه - 46%
ته‌قته‌ق 60%
رواندز - 76%
مێرگه‌سوور80%
چۆمان - 73%
هه‌ریر 69%
دێگه‌ڵه 60%
سیده‌كان 78%
بلێ 81%
دهۆك: 69%
زاخۆ: 80%
ئاكرێ 73%
ئامێدى 72%
سێمێڵ 79%
شێخان 62%
به‌رده‌ڕه‌ش 65%
سلێمانى - 50%
تاسڵوجه: 47%
راپه‌ڕین: 42%
دوكان: 43%
هه‌ڵه‌بجه - 50%
گه‌رمیان - 23%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.