نه‌قیب محه‌مه‌د عادل ووته‌بێژى هێزه‌كانى سوپای عێراقى له‌شارى كه‌ركوك رایگه‌یاند : یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ناوچه‌كانى شارى كه‌ركوك ساخته‌كارى زۆرى ئه‌نجام داوه له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت و ده‌نگدانى گشتى دا له‌دوو ڕۆژى رابردوودا .
وته‌بێژى سوپای عێراق ڕاشیگه‌یاند : یه‌كێتى هێزێكى له‌شاره‌كه بڵاو كردوه‌ته‌وه به‌بیانووى ئه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و ده‌یانه‌وێت سه‌ندوقى ده‌نگدان ببه‌ن به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچ ڕوداوێك له‌گۆڕدا نیه و وه تیرۆرستانى داعش بوونیان له‌كه‌ركوكه ئه‌ممه هه‌مووى بیانووه له‌پێناو ئه‌وه‌ى ساخته‌كارى ئه‌نجام بده‌ن به‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌یده‌ن كه‌به‌رنامه داڕێژیان بۆی كردووه
له‌لایه‌كى دیكه‌وه محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى سێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لێدوانى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند : ئۆباڵى ساردى خه‌ڵك له‌هه‌ڵبژاردن و وهڕێژهى كه‌مى خه‌ڵك بۆ چونیان بۆ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان له‌مل خیانه‌ت كارانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره كه ڕهوشێكیان دروست كرد كه‌مترین ڕێژه‌ى خه‌ڵك تێیدا به‌شداره و وێڕاى ئه‌و ساخته‌كاریه زۆره‌ى له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى ئه‌نجام دراوه ، جگه له‌وه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى دیكه له‌كه‌ركوك به‌شێوه‌ی نائاسایی ده‌نگیان داوه ، وه‌ڕێگری كراوه له‌هاوڵاتیانى كورد ده‌نگ بدات و به‌ربه‌ست دانراوه له‌به‌رده‌مى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.