له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه 24 ملیۆن هاوڵاتى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ كاندیدانیان ، پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێك له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگ دان له‌یه‌كێك لهبنهكهكانى هه‌ڵبژاردن له‌ناحیه‌ى كاكه مه‌ند به‌چه‌قۆ هێرشى ده‌كرێته سه‌رو به‌هۆیه‌وه ده‌بێته گیان له‌ده‌ست دانى
گه‌نجه كوژراوه‌كه له‌كاتى قه‌ره‌باڵغى له‌یه‌كێك له‌بنكه‌كانى ده‌نگدان هێرشى ده‌كرێته سه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ى له‌و بنكه‌یه قه‌ره‌باڵغى زۆر وده‌مه‌قاڵێ دروست ده‌بێـت حه‌وت چه‌قۆ له‌و گه‌نجه ده‌درێـت به‌ناوى پشتیوان كه‌له‌دایك بووى 1982ى چه‌مچه‌ماڵه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.