Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:57

محه‌مه‌د خورشید : خیانه‌تى 16ى ئۆکتۆبه‌ر خه‌ڵکى که‌رکوکى دڵشکاو کرد که‌نه‌چنه‌ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگ دان

سه‌دان چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌نگیان داوه‌
کوردستان TV
100%


محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى سێى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌كه‌ركوك ، له‌باره‌ى ڕه‌وشى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت و ده‌نگدانى گشتى له‌پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه‌ به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : له‌ڕۆژانى ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى ، ساخته‌كاریه‌كى زۆر كراوه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سوپاى عێراقى ،  وه‌ڕێگرى كراوه‌ له‌خه‌ڵك به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكات و ده‌نگ بدات . 
محه‌مه‌د خورشید ڕاشیگه‌یاند به‌داخه‌وه‌ خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ى به‌سه‌ر شارى كه‌ركوكیان داهێنا خه‌ڵك دڵشكاو بووه‌ به‌جۆرێك كه‌مترین ڕێژه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگ دان ،  وه‌ڕاشیگه‌یاند له‌قوتابخانه‌یه‌ك له‌كۆى 4000 ده‌نگده‌ری كورد  500 كه‌س چووه‌ بۆ ده‌نگ دان . 

محه‌مه‌د خورشید ڕاشیگه‌یاند له‌شارى كه‌ركوك تا كاتژمێر 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ  ڕێژه‌ى ده‌نگدان  24% بووه‌ ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى ده‌نگدانى كه‌ركوكیه‌كانه‌ له‌به‌شدارییان له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك ووتم خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌ كه‌خه‌ڵك دڵى شكاوه‌ كه‌شاره‌كه‌ داگیر كراوه‌ به‌هێزى سه‌ربازى و میلیشیاكان بۆیه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ تۆمار كراوه‌

به‌رپرسى لقى سێى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕاشیگه‌یاند : سه‌دان چه‌كدارى حه‌شد و هێزه‌كانى عێراقى ده‌نگیان داوه‌ ، وێڕاى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه‌ به‌هێواشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت وه‌كۆمسیۆن په‌ك خراوه‌ جگه‌ له‌و ساخته‌ كاریه‌ زۆره‌ى ئه‌مڕۆ و ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجامدرا 


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.