Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:47

‌به‌رپرسی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنى هه‌ولێر: به‌پسوڵه‌ی ونبونی کارتی ده‌نگدان، هاوڵاتیان ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن

پرۆسه‌كه‌ له‌هه‌ولێر بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق له‌لێدوانى بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند :  بوارێكی زیاترده‌ده‌ین بۆ هاوڵاتییان به‌مه‌به‌ستى به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردن ، بۆ ئه‌وانه‌ی كارتی ده‌نگدانییان ونكردووه‌، ده‌بێت ده‌نگده‌ره‌كه‌ پسووله‌ی ونبوون و پێناسه‌ی كه‌سایه‌تی پێبێت به‌ وێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ هاوتابوونی ژماره‌ی ده‌نگده‌ر و وه‌رگرتنی كۆدی كیو ئاڕ ئه‌وا ده‌توانێت به‌شداربێت بێ كێشه‌و گرفت له‌بنه‌كان ده‌نگ بدات .

عه‌لی قادر راشیگه‌یاند، پرۆسه‌كه‌ به‌ هێمنی و بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ش چاره‌سه‌ر كراون كه‌ له‌سه‌ره‌تادا دروست بوون و وه‌تیمى گه‌ڕۆكیشمان هه‌یه‌ به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێن به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى گشت ئه‌و كێشانه‌ى دێنه‌ پێشمان وه‌تا ئێستا هیچ گرفتێك نه‌ماوه‌ كه‌چاره‌سه‌ر نه‌كرابێت وه‌پلانێكى سه‌ركه‌وتوو  كاره‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین 

له‌ باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، عه‌لی قادر رایگه‌یاند ، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌لیكترۆنییه‌ ،  دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌م ئێواره‌یه‌دا ، له‌ وێستگه‌كان ده‌نگه‌كان جیاده‌كرێته‌وه‌ و دیاری ده‌كرێت كام پارت چه‌ند ده‌نگی هێناوه‌.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.