Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:42

به‌ڤیدیۆ.. له‌ که‌رکوک حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌زویرکردن کرد

به‌پاس چه‌كدارانى ده‌بردرێن بۆ بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، كه‌له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان نزیك به‌ 24 ملیۆن هاوڵاتى ده‌نگ به‌كاندیدانیان ده‌ده‌ن ، له‌شارى كه‌ركوك چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به‌شێوه‌ی نایاسایی به‌جلى مه‌ده‌نی و به‌پاش ده‌چن  بۆ بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌چن به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدان  ، له‌كاتێك ئه‌و چه‌كدارانه‌ دانیشتووى شارى كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌ نین كه‌له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ئه‌و هێزانه‌ هاتوون بۆ كه‌ركوك وشاره‌كه‌یان داگیر كرد ، كه‌بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى نزیك به‌ 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌شاره‌كه‌ ئاواره‌ بێت . 

له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ چه‌كدارانى حه‌شد به‌پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌ نێو بنكه‌كان به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدانیان له‌كاتێك له‌ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو نزیك به‌ 15 هه‌زار چه‌كدارى حه‌شد به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌نگى دا ، ئه‌مڕۆ بۆ جارێكى دیكه‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌جلى مه‌ده‌نیه‌وه‌ ده‌چن بۆ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.