Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:55

له‌ سلێمانی رێژه‌ی به‌شداری کردنی ده‌نگده‌ران زۆر که‌مه‌

رێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌ لایه‌ن دانیشتووانی شاره‌كه‌وه‌ ته‌نها ٦٢ له‌سه‌د بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دوای كاتژمێر ٧:٠٠ ی سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردووه‌و له‌ ئێستاشدا رێژه‌ی به‌شداری كردنی ده‌نگده‌ران وه‌ك پێویست نییه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌كه‌وه‌ له‌ به‌شێك له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له‌ شاری سلێمانی، ژماره‌یه‌كی كه‌می ده‌نگده‌ران ئاماده‌ییان هه‌بوو، له‌ ئێستاشدا رێژه‌ی به‌شداری كردنی ده‌نگده‌ران وه‌ك پێویست نییه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوودا رێژه‌كه‌ به‌رز ببێته‌وه‌.

پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی، ٧٩ بنكه‌ی تایبه‌تی كردبویه‌وه‌ بۆ پێدانه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان به‌ ده‌نگده‌ران، به‌ڵام وه‌ك له‌ دواین ئاماری كۆمیسیۆن بڵاوكرایه‌وه‌، رێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌ لایه‌ن دانیشتووانی شاره‌كه‌وه‌ ته‌نها ٦٢ له‌سه‌د بووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.