Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:41

موسل.. حه‌شدى شه‌عبى ڕێگری له‌ هاووڵاتیانى کورد ده‌کات ده‌نگ بده‌ن

هه‌ڵبژاردن له‌ موسڵ له‌ژێر چه‌تری هێزێكى زۆرى حه‌شدى شه‌عبى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

له‌سنوری پارێزگاى موسڵ هاوشانى شاره‌كانى دیكه‌ پڕۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تێیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌ناوچه‌كه‌دا هاوڵاتیانى كورد تووشى گرفت بوونه‌ته‌وه‌ كه‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ڕێگری  له‌ هاوڵاتیانى كورد ده‌كه‌ن به‌و به‌ربه‌ستانه‌ى ده‌یانخه‌نه‌ پێشیان . 

سه‌عید مه‌موزینى به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى 14ى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند :  له‌سنورى پارێزگاى موسل حه‌شدى شه‌عبى ڕێگرى له‌هاوڵاتیانى كورد ده‌كات ، به‌جۆرێك  هێزه‌كه‌ به‌هه‌ڕه‌شه‌ لێكردن كارتى ده‌نگدان له‌هاوڵاتیانى كورد وه‌رده‌گرنه‌وه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ى ده‌نگ نه‌دات . 

سه‌عید مه‌موزینى ڕاشیگه‌یاند :  له‌ناو موسڵ و باشیك و تلكێف ڕێگرى له‌ده‌نگده‌رانى پارتى ده‌كرێت ده‌نگ بدات ، وه‌كێشه‌ى هونه‌ری زۆره‌ تایبه‌ت زۆرێك له‌خه‌ڵك ناویان له‌پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق وه‌ك باشوور و ناوه‌ڕاست گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووى كێشه‌و گرفت و به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م هاوڵاتیانمان له‌سنوره‌كه‌دا هه‌یه‌


به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى چوارده‌ى موسل ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ : هێزێكى زۆر له‌حه‌شد و سوپا هێنراونه‌ته‌ نێو موسڵ ، لایه‌نى ئه‌منى شار پارێزراو نیه‌ ، خه‌ڵك ترسى هه‌یه‌ له‌و هێزانه‌ كه‌به‌م شێوه‌یه‌ بڵاوبونه‌ته‌وه‌ له‌هه‌موو كوچه‌ و كۆڵانێكى شارو ناوچه‌كه‌دا 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.