نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بەهۆی دروستبوونی کێشە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە و خاوی بهڕێوهچوونی پڕۆسهی دهنگدان، داوای درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان دەکات.
دوای دەنگدانی له یهكێك له بنكهكانی دهنگدان، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر تایبهت به كوردستان تیڤی راگهیاند: لەناو چەند بنکەیەکی دەنگدان لە هەولێر، سۆران، خەلیفان، هەریر، رزگاری و خەبات کێشەی تەکنیکی بۆ دەنگدەران دروست بووە.
هاوكات داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد کێشەکانی ئامێری ئەلیکترۆنیی دەنگدان چارەسەر بکەن.
داواشی كرد كۆمسیۆن ماوەی دەنگدان درێژ بكاتهوه، تاوەکو هەموو دەنگدەران بتوانن دەنگی خۆیان بدەن و نوێنەرەکانیان هەڵبژێرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.