Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:29

داعش بنکه‌کانی ده‌نگدانی گونده‌کانی سنوری ناحیه‌ی جه‌باره‌ هاوه‌نباران ده‌کات

پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌بنكه‌كانی ده‌نگدان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و گوندانه‌
کوردستان TV
#7
100%

چه‌كدرانی داعش بنكه‌كانی ده‌نگدانی گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی جه‌باره‌ له‌ گه‌رمیان هاوه‌نباران ده‌كه‌ن.

په‌یامنێرمان هه‌ڵۆ جه‌باری، له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت پێی راگه‌یاندین: چه‌كدرانی داعش بنكه‌كانی ده‌نگدانی گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی جه‌باره‌ی له‌ گه‌رمیان هاوه‌نباران ده‌كه‌ن.

گوتیشی: له‌ئێستادا پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و گوندانه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌بنكه‌كانی ده‌نگدان .

كه‌مێك پێش ئێستاش چه‌كدارانی داعش له‌ مه‌كته‌ب خالید هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری و پۆلیسی ئیتیحادی عێراق و هه‌شت پۆلیسیان كوشت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.