له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، كه‌له‌و ڕۆژه‌دا هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى كاندیدانیان ، له‌سنوری باشیك كوردانى شه‌به‌ك ڕێگریان لێده‌كرێت له‌وه‌ى بچن ده‌نگ بده‌ن .
سه‌نگه‌ر گۆران په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى له‌به‌رده‌ڕه‌ش پێمانى راگه‌یاند : چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ڕێگری ده‌كه‌ن له‌كوردانى شه‌به‌ك له‌به‌یانی زووه‌وه ڕێگاى باشیك - بهردهرهشیان داخسته‌وه ، به‌مه‌ش كوردانى شه‌به‌ك ناتوانن بێنه به‌رده‌ره‌ش به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدانیان .
په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى ڕاشیدهگهیهنێت ته‌واوى ده‌نگده‌رانى كورد له‌باشیك به‌هۆى ڕێگرییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه تا ئێستا نه‌یان توانیوه ده‌نگ بده‌ن و له‌بازگه ڕاگیراون و ڕێگایان پێ‌نادرێت بێنه سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگ دان .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.