Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:32

له‌ مه‌خمور ڕێگرى له‌ ده‌نگده‌رانى کورد ده‌کرێت

ڕێگاى مه‌خمور هه‌ولێريان داخست
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان پ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌قه‌زاى مه‌خمور  هێزه‌كانى عێراقى  ڕێگاى نێوان مه‌خمور - هه‌ولێر داده‌خه‌ن به‌مه‌به‌ستى نه‌چوونى هاوڵاتیان بۆ نێو شاره‌كه‌ كه‌زۆرێك له‌هاوڵاتیان به‌هۆى داگیر كارى مه‌خمور له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ له‌شازده‌ى ئۆكۆتۆبه‌ر ئاواره‌ى هه‌ولێر بوون ، به‌مه‌ش ناتوانن ده‌نگ بده‌ن به‌و ڕێگریانه‌ى  ده‌كرێت لێیان له‌لایه‌ن سوپا وه‌ له‌نه‌چوونیان بۆ مه‌خمور .

كارزان كاكل په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى پێمانى ڕاگه‌یاند : كه‌ هێزه‌كانى عێراقى  ڕێگرى له‌ده‌نگ ده‌رانى كورد ده‌كه‌ن له‌ناو قه‌زاى مه‌خمور ده‌نگ بده‌ن به‌جۆرێك هاوڵاتى له‌بنكه‌كان كێشه‌ى جۆراو جۆرو به‌ربه‌ستیان بۆ دروست ده‌كرێت  ، جگه‌ له‌وانه‌ى كه‌ئاواره‌ى شارى هه‌ولێرن به‌داخرانى ڕێگاى مه‌خمور - هه‌ولێر ئه‌وا ناتوانن بێنه‌ مه‌خمور و له‌بنكه‌كان ده‌نگ بده‌ن . 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.