چه‌ند ئامێرێكی ده‌نگدان له‌شاری له‌كار كه‌وتوون و سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانیش رایده‌گه‌ێنێ كه ئه‌م هه‌وڵه بۆ ئه‌وه‌یه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان بكرێنه ئامانج.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌رشه‌د ساڵح، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له شاری كه‌ركوك به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: چه‌ند ئامێرێكی ده‌نگدان له‌ناوچه توركمانی و عه‌ره‌بییه‌كانی نێو شاری كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی ئاراسته‌كراو له‌كار خراون.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له‌وه ده‌ترساین، چونكه پشكنینه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه له‌كار كه‌وتنه‌كه ئارسته كراوه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان شاری كه‌ركوكی وه‌ك شارێكی داگیركراو له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌ژماركردو له هه‌مانكاتیشدا به‌هۆی ئه‌و داگیركارییه‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و شاره‌دا نه‌كرد.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.