له شارى هه‌ولێر له یه‌كێك له بنكه‌كانى ده‌نگداندا بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ووته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌نگى دا، له‌دوای ده‌نگدانه‌كه مه‌حمود محه‌مه‌د به‌میدیاكانى ڕاگه‌یاند:
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ، گرنگه پێویسته هاوڵاتیان وه‌ك ئه‌ركێك به‌شدارى بكه‌ن و ده‌نگى خۆیان بده‌ن ، وه ئه‌و كاندیانهى ده‌رده‌چن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه پێویسته به‌رگریكارى باشى كوردستان بن ، وهداكۆكیكار بن له‌و مافه ڕهواییانهى كه‌عێراق پێشێلى كردوون و وه‌ده‌ست نه‌هێندراون ، ئه‌وان له‌دوای ده‌رچوونیان و چونیان بۆ په‌رله‌مان كار بۆ كوردستان و مافه‌ڕه‌واكانى بكه‌ن له‌به‌دیهێنانى .
مه‌حمود محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاند : له‌سه‌رمان پێویسته به‌هه‌موو لایه‌نه‌كان بهیهكگرتووى بچینه به‌غدا ، پارێزگارى له‌ده‌ستكه‌وته‌كان بكه‌ین ، وه ڕووبه‌رووی ئه‌و به‌ره‌نگاریانه ببینه‌وه كه‌دێنه پێشمان ، ناحه‌زانمان هه‌میشه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن درز بكه‌وێته نێو ماڵى كورد ، به‌ڵام بهیهكگرتوویمان ئه‌وا ده‌توانین سه‌ركه‌وتوبین به‌سه‌ریان و وهبگهین به‌مافه ڕه‌واكانمان .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.