Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:37

فازڵ میرانی: به‌یه‌کگرتوویمان ده‌توانین له‌ به‌غدا مافه‌کانمان به‌ده‌ست بهێنین

به‌ته‌نیا ڕێكه‌وتنى لایه‌نێك له‌گه‌ل عێراق ئه‌وا سودى نابێت
کوردستان TV
100%

له‌یه‌كێك له‌بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌شارى هه‌ولێر فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌نگى دا ، له‌دوای ده‌نگدانى له‌لێدوانى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند :  به‌شدارى كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ زه‌رورییه‌ ، پێویستمان به‌یه‌كگرتووى هه‌یه‌ له‌به‌غدا  له‌دوای هه‌ڵبژاردن ، گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بین ئه‌وا ناتوانین مافه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنێنین ، بۆیه‌ هه‌رچیه‌كمان پێبكرێت به‌یه‌كگرتووى وه‌ده‌ست ده‌هێندرێت ،   وه‌ڕاشیگه‌یاند ئه‌و لایه‌نه‌ى ده‌یه‌وێت به‌ته‌نیا ڕێكه‌وتن له‌گه‌ل به‌غدا بكات دوای هه‌ڵبژاردن سودى نابێت بۆی 

فازل میرانى ڕاشیگه‌یاند : سه‌ركرده‌كانى عێراق بریاریان به‌ده‌ست نیه‌ ، له‌وڵاتانى زلهێزه‌وه‌ بڕیار وه‌رده‌گرن و جێ به‌جێ كاری ده‌بن ، ئەگەر ئەوان پێشوەختە مەتبەخەکەیان ئامادە کردبێ، ئەوا ڕەنگە زوو حکوومەت پێک بێت ، ئەگەرنا ڕەنگە دوابکەوێت


 عێراق لەسەر بنه‌ماى  تەوافووق  دانراوه‌ ، ئێستاش باس لە زۆرینەی سیاسی دەکات،بۆیه‌ سەقامگیری سیاسی لە عێراق ناهێنێت،  چاوەڕێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان دەکەین

 شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.