ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى له‌عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ، كه له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان 24 ملیۆن هاوڵاتى ده‌نگ ده‌ده‌ن ، له‌یه‌كێك له‌بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌هاوینه هه‌وارى پیرمام مه‌سرور بارزانى ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ده‌نگى دا ، له‌دوای ده‌نگدانه‌كه مه‌سرور بارزانى به‌میدیاكانى ڕاگه‌یاند :
هیوا دارم پرۆسەی دەنگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى به‌باشى به‌ڕێوه‌بچێت ، وههیواش ده‌خوازم ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى ده‌رده‌چن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌نگى خه‌ڵك به‌ده‌ست ده‌ینن بتوانن پارێزگارى له‌خه‌ڵكى كوردستان و هه‌رێم بكه‌ن .
مه‌سرور بارزانى ڕاشیگه‌یاند : هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەدەین ، هیوای سەرکەوتنی بۆ خەڵکی کوردستان خواست
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.