به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی رایده‌گه‌ێنێ، كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌موو بنكه‌كانی ده‌نگدان ئۆتۆماتێكی ده‌وه‌ستن و٤٨ كاتژمێر دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
عه‌لی قادر، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی:كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌موو بنكه‌كانی ده‌نگدان ئۆتۆماتێكی ده‌وه‌ستن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامێره‌كانی ده‌نگدان زۆر به باشی كارده‌كه‌ن و پڕۆسه‌كه به خێرایی ده‌ڕواته پێش، ئه‌گه‌ریش له‌سه‌داسه‌دی هاوڵاتیان بچن بۆ ده‌نگدان، ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن .
گوتیشی: ٤٨ كاتژمێر دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند : كه تیمه‌كانی كۆمسیۆن بۆ چاكردنه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كی ئامێری ئه‌لیكترۆنیی ده‌نگدان ئاماده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.