ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان نزیك به 24 ملیۆن هاوڵاتى ده‌نگ ده‌ده‌ن ، له‌شارى هه‌ولێر له‌یه‌كێك له‌بنكه‌كانى ده‌نگدان كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان ده‌نگى دا ، له‌دوای ده‌نگدانه‌كه له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند : هه‌ڵبژاردن له‌پڕۆسه‌یه‌كى ئارام و بێ كێشه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌ته‌واوى بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن كێشه و گرفت نیه و به‌ئارامى پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت . وه‌هاوڵاتیان له‌بارێكى ئارام و پارێزراودا ده‌نگه‌كانیان ده‌ده‌ن بێ گرفت .
له‌باره‌ى هاتوچۆى پارێزگاكان كه‌له‌ئێستادا هاوڵاتیاندا ناتوانن هاتو چۆى تێدا بكه‌ن وه‌زیرى ناوخۆ ڕایگه‌یاند : حكومه‌تى عێراق بڕیارى داوه كه هاتوچۆى نێوان پارێزگاكان له‌و ڕۆژه‌دا ڕابگیرێت ، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بڕیاره لێره جێ به‌جێمان كرد تا ته‌واو بوونى پڕۆسه‌كه ڕێگاكان ناكرێنه‌وه .
كه‌ریم سنجارى ڕاشیگه‌یاند : ده‌خوازین عێراق پابه‌ند بێت به‌بنه‌ما ده‌ستوریه‌كان و جێ به‌جێ كاری بێت پێشێلى له‌جێ به‌جێ نه‌كردنى نه‌دات چیدى تایبه‌ت له‌پێدانى مافه ڕه‌واكانى خه‌ڵكى كوردستان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.