ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه ئه‌مڕۆ 24 ملیۆن هاوڵاتى له‌عێراق و كوردستان ده‌نگ ده‌دات .
له‌شارى هه‌ولێر لهبنكهیهكى ده‌نگدان ، دكتۆر ڕۆژ نوری شاوێش ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌نگى دا ، له‌دوای ده‌نگدانه‌كه ڕۆژ نوری شاوێس له‌لێدوانى بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕایگه‌یاند : هاوڵاتیانى كوردستان گرنگ و پێویسته ئه‌مڕۆ بێنه سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆی بدات به‌و لیسته‌ى كه‌باوه‌ڕی پێیه‌تى
د. ڕۆژ نوری شاوێس ڕاشیگه‌یاند كه ده‌بێت عێراق له‌چوار ساڵى ئاینده پابه‌ند بێت به‌ده‌ستور ، گه‌رنا تووشى زهحمهتیهكى زۆر و دووچارى گرفت ده‌بێت
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند : عێراق ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌ده‌ستور له‌پێناو ئه‌وه‌ى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن ،وهپێویستمان به‌یه‌ك ڕیزى و یه‌ك ده‌نگیه له‌به‌غدا له‌پێناو ده‌نگێكى باش له‌به‌غدا وه به‌ده‌ست هێنانى مافه ڕه‌واكانى خه‌ڵكى كوردستان كه‌تا ئێستا چه‌ندین كێشه‌و گرفت بهههڵپهسهردراوى ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كراون
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.