له كه‌مپی ئاواره‌كانی كوردی ئیزدی له سنووری قه‌زای تا ئێستا هیچ ده‌نگده‌رێك ده‌نگی نه‌داوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی و توڕه‌یی ده‌نگده‌ران له كه‌مپه‌كه‌دا.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس غازی رێكخه‌ری بنكه‌ی كه‌مپی ئێسیانی ئاواره‌كان له سنووری قه‌زای شێخان، له رایگه‌یاند: به هۆی نه‌گه‌یشتنی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ بنكه‌كه‌مان تا ئێستا ده‌نگدان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تا ئێستا ده‌ستی پێ نه‌كردووه.
گوتیشی: له‌و كه‌مپه‌دا زیاتر له شه‌ش هه‌زار خێزان نیشته‌جێن و به‌شێكی زۆر له‌و دانیشتووانی كه‌مپه‌كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.