ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12 - 5 - 2018 ، له‌پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه ى ده‌نگدانى گشتى كه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان لهبنكهیهكى ده‌نگدان له‌شارى هه‌ولێر ده‌نگى دا .
له‌دوای ده‌نگدانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند : پڕۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ، ڕووداوێكى مێژوویی و گرنگه ، هیوادارین به‌خێر خۆشى بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌موو عێراقیه‌ك ، وه ئه‌و سیسته‌مه‌ى دانراوه و كارى پێده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ، سیسته‌مه‌كه به‌هێواشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت تایبه‌ت له ڕۆژى ده‌نگدانى تایبه‌ت ئه‌و هێواشیهى پێوهبیندراوه كه‌ژماره‌یه‌ك له‌ده‌نگده‌ران نه‌یان توانیوه ده‌نگ بده‌ن ، هیوادارین له ئه‌مڕۆدا هه‌موو هاوڵاتیه‌ك بتوانێ ده‌نگ بدات وه كۆمسیۆن هه‌قى هاوڵاتیان بدات به‌جۆرێك كه‌ده‌نگى هیچ كه‌س نه‌فه‌وتێ .
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند ، له 2003 وه به‌هیوایه‌كى زۆره‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ عێراق ، كهعێراقى نوێیه كه‌چى واده‌رنه‌چوو ، وه له‌دوای نووسینه‌وه‌ى ده‌ستور كه‌بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق بوو ، به‌داخه‌وه به‌كردار ده‌ستور جێ به‌جێ نه‌كرا ، ئه‌وانه‌ى ده‌ستوریان نووسى ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان به‌كورد دا له 2005 له‌سه‌ر به‌ڵێن و كردارى خۆیان نه‌بوون ، داوای هه‌رێمى كوردستان جێ به‌جێ كردنى ده‌ستور بوو جێ به‌جێ نه‌كرا ، وه‌ئه‌و وڵاتانه‌ى به‌ڵێنشیان به‌كورد دابوو ئه‌مانیش له‌سه‌ر به‌ڵێن و قسه‌كانیان نه‌بوون له‌جێ به‌جێ كردنى ده‌ستورى عێراق .
نێچرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند : كێشه‌كان به‌داخه‌وه ماونه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر نه‌بوون دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ، ئێستاش به‌و هیوایه ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غدا كه‌كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن و به‌كردار به‌شداربین له‌حكومه‌تى داهاتووى عێراق ، پێویستمان بهیهكگرتووییه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غدا نه‌ك به‌په‌رته‌وازه‌یی
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند : به‌بێ ته‌واوفوق حكومه‌تى عێراق زه‌حمه‌ت ده‌بێت له‌پێكهێنانى ، وهڕاشیگهیاند كێشه‌ى كورد له‌گه‌ل به‌غدا بۆ پله و پۆست نیه ، ئێمه له 2005 وه داوای مافى ڕه‌وای گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ین به‌غدا جێ به‌جێ كاری بێت به‌تایبه‌ت له مادده‌ى 140 ، وهتهواوى مافه ڕه‌واكانى دیكه‌ى خه‌ڵكى كورستان بدات ، به‌داخه‌وه تا ئێستا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون و ماونه‌ته‌وه .
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند كورد كههاوبهشه له‌گه‌ل عێراق ، ده‌بێت یه‌كێك له‌پۆسته سیادیه‌كان بدرێته‌وه به‌كورد وه‌ك پۆستى سه‌رۆك كۆمار
نێچیرڤان بارزانى په‌یامێكى ئاراسته‌ى خه‌ڵكى كوردستان كرد ڕایگه‌یاند : وه‌ك هه‌رێمى كوردستان گرنگه به‌شدارى بكه‌ین له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ، وه‌پێویسته سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌نگ بده‌ن ،به‌شداریمان به‌شێوه‌یه‌كى باش و یه‌كگرتوو پێگه‌مان به‌هێز ده‌بێت له‌به‌غدا .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.