ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكرد .
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7ـی به‌یانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكرد تیایدا زیاتر له 24 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 144 هەزار و 730 دەنگدەر هەن و 25 قەوارە بەشدارن لە چوارچێوەی 19 حزب و چوار هاوپەیمانی و دوو كاندیدی تاك، هاوكات 357 كاندید له ره‌گه‌زی نێر و 146 كاندید له ڕەگەزی مێ كێبڕكێ لەسەر 46 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.