ئەمڕۆ هەینی 11/5/2018 ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی كەركووك لە خۆپێشاندانێكی ناڕەزاییان ئهنجامداو داوایان كرد بەرپرسانی كەركووكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بگۆڕدرێن.
خۆپێشاندەران لەبەردەم بنكەی كەركووكی كۆمسیۆنەكە گردبوونەوە و داوایان كرد بەزووترین كات كارەكانی نووسینگەی كەركووكی كۆمسیۆن چالاك بكرێ و لە بەغداوە ئیدارەیەكی نوێی بۆ بنێردرێت.
هەروەها داواشیان كرد لەمەودوا دەنگەكانیان بە دەست جیابكرێتەوە نەك ئەلیكترۆنی، سزای ئەوانەش بدرێت كە ساختەكاریان لە پرۆسەكەدا كردووە و یارییان بە ئەنجامی دەنگەكان كردووە.
خۆپێشاندەرانی كەركووك رایانگەیاندووە، كه بەڵگەی وێنەیی و ڤیدیۆییان هەیە لەسەر ساختەكاری و خروقاتەكان لە هەڵبژاردنی تایبەتی پارێزگاكە، بەتایبەتییش لە حەویجە.
لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەری باڵێكی یەكێتی، كە پارێزگای كەركووكیان رادەستی سوپای پاسداران و حەشدی شیعی كرد، پارێزگاكە كەوتووەتە بارێكی خراپی ئەمنی و بەبێ خاوەن ماوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.