بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین دەڵێت، مەترسی هەیە لەوەی کە سبەینێ لە سنووری خانەقین ساختەکاری بکرێ، لە دەنگدانی تایبەتیشدا لە کاندیدێکی پارتی دراوە و لە هەندێ شوێنیش رێگری لە دەنگدەری پارتی کراوە.
به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت:" لە دەنگدانی تایبەتدا لە سنووری خانەقین لە کاندیدێکی پارتی دراوە و رێگریش هەبوو لەگەڵ ئەوەی چاوسوورکردنەوە و هەڕەشە لەسەر دەنگدەری پارتی هەبووە، ئێمە بۆ هەڵبژاردنی سبەینێ بەباشی خۆمان ئامادەکردووە چونکە ئێمە دەنگی زیاتر بەدەستدێنین و دۆخی ئێمە لە هەڵبژاردنی رابردوو زۆر باشترە.
ئاماژەیشی دا، له دیاله 37لیست هه‌یه و پێشتر 17بوو و له خانه‌قین له‌جیاتی لیستێك بووەته حه‌وت لیست و ده‌نگه‌كان پهرتوبڵاوبوونهو ئێمه‌ش دۆخمان باشتره له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هاتنی حه‌شدی شه‌عبی واده‌كات ئێمه دۆخمان باشتر بێت.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتیشی، ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه ده‌كرێت كه ده‌سته‌ڵاتدارن وئێمه نایكه‌ین و نازانین به‌م سیسته‌مه ده‌تواندرێت ساخته‌كاری بكرێت یاخود نا، به‌ڵام له‌مه‌رزی مونزریه لایەنێکی سیاسی خەڵکی سوێندداوه كه پێویسته ده‌نگ به لیستی ئه‌وان بده‌ن و هه‌ر چی پۆلیس هه‌یه به‌قورئان سوێندیان داوه و له‌به‌كره‌جۆ له‌سه‌ربازگه‌ی سه‌لام رێگری كراوه خه‌ڵكی پارتی ده‌نگ بدات، ئه‌مانه هه‌یه بۆیه نازانین كه سبه‌ینێ ساخته‌كاری بە ئاشکرایش ده‌كرێ یاخود نا، به‌ڵام مه‌ترسیمان هه‌یه سبه‌ی ساخته‌كاری بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.