Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:23

قاسم شەشۆ: لە شنگال ترسمان لە ساختەکاری هەیە

شەشۆ: ئەگەر رێگری نەكرێت لە شنگال زیاتر لە 10 ھەزار دەنگدەری پارتی ھەیە
کوردستان TV
100%


فەرماندەی فەرماندەیی شنگالی ھێزی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، گومانیان ھەیە لە شنگال و دەوروبەری لە ھەڵبژاردن ساختەكاری بكرێت. ئەوەش دەخاتەڕوو، بۆ ئەوەی كورد دەنگی پێویست نەھێنێ، بۆ دەنگدان ئەو عەرەبانە دەھێننە شنگال كە لە رابردوودا ھێرشیان كردە سەر شنگال و خەڵكیان كوشتبوو.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی شنگالی ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان 24 راگەیاند" ئەگەر فشار لەسەر دەنگدەران نەبێت و رێگری لە ساختەكاری بكرێت، ئەوا سەرووی 90% ھاووڵاتییان دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن.

ھەروەھا فەرماندەی فەرماندەیی شنگال گوتیشی" دڵنیاین ساختەكاری لە شنگال و خانەسۆر و سنونێ دەكرێت و ئەو ھاووڵاتییە عەرەبانە دێنە سنوورەكە كە پێشتر ئێمەیان دەكوشت و ئێستاش دەنگیان پێدەدەن تەنیا بۆ ئەوەی كورد لە ناوچەكە دەنگی پێیویست نەھێنێت".

قاسم شەشۆ، ئاماژەی بەوەشدا" ئەگەر رێگری نەكرێت لە شنگال زیاتر لە 10 ھەزار دەنگدەری پارتی ھەیە، بەڵام ترسمان ھەیە ھەم رێگری لە دەنگدەرانی پارتی بكرێت، ھەمیش ئەو لایەنانەی ئێستا لەوێ دەسەڵاتیان ھەیە ساختەكاری بكەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.