Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:48

له‌ سۆران نزیکه‌ى هه‌زار که‌س له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت بێبه‌ش بوون

داوا له‌ كۆمسیۆن ده‌كرێت رێگا چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌سه‌نته‌رى شارى سۆران، چوار بنكه‌ تایبه‌ت كرابوون به‌ ده‌نگى تایبه‌ت، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند هۆكارێك نزیكه‌ى هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌ ده‌نگدانیان بێبه‌ش بوون.

له‌م باره‌وه‌ عه‌لى ره‌سول، سه‌رپه‌رشتیارى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى بۆ چاودێرى هه‌ڵبژاردن، به‌ باسنیوزى راگه‌یاند" له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بنكه‌كانى ده‌نگدانى تایبه‌ت ، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاوى روویان له‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان كرد، ئه‌وه‌ش وایكرد كه‌ قه‌ڕه‌باڵغه‌یه‌كى زۆر له‌ زۆربه‌ى بنكه‌كانى ده‌نگدان درووست بێت ، دواجار نزیكه‌ی 1000 كه‌س له‌ ده‌نگدان بێبه‌ش بوون".

گوتیشی: "هۆكارى بێبه‌شبوونى ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ى تایبه‌ت له‌ سۆران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مى بنكه‌كان، چونكه‌ له‌ شارى سۆران، ته‌نیا چوار بنكه‌ هه‌بوون كه‌ بریتى بوون، له‌ بنكه‌كانى (تروسكه‌، زێڕین، دیلمان، سه‌رده‌م) كه‌ به‌به‌راورد به‌ زۆرى رێژه‌ى ده‌نگده‌ران ده‌بووایه‌ بنكه‌ى زیاتر بكرێنه‌وه‌ و ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها سستى ئامێره‌كانى ده‌نگدان و نه‌بوونى ئه‌زموونى وه‌ك پێویست له‌لاى هه‌ندێك له‌ كارمه‌ندانى كۆمسیۆن و چه‌ند هۆكارێكى دیكه‌ وایان كرد كه‌ سه‌دان كه‌س بێبه‌ش بن له‌ده‌نگدان و بنكه‌كانیان به‌ڕوو دابخرێت".

داواشی له‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد كه‌ رێگا چاره‌یه‌كى خێرا بگرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌نگیان نه‌داوه‌ مافه‌كانیان نه‌فه‌وتێت و له‌ده‌نگدانیان بێبه‌ش نه‌بن، كه‌ مافێكى ره‌واى خۆیانه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.