Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:57

وەزارەتی خەزێنەى ئەمریکا سزاى 6 کەسایەتی و 3 کۆمپانیای ئێرانیی ده‌دات

به‌تۆمەتی گواستنەوەی ملیۆنان دۆلار بۆ هێزی قودس
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خەزێنەى ئەمریکا ئاشکرای کرد، 6 کەسایەتی و سێ3 کۆمپانیای ئێرانی بە تۆمەتی گواستنەوەی ملیۆنان دۆلار بۆ هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران خراونەتە لسیتەی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە.

وەزارەته‌كه‌ ڕایگەیاندووە" ئەمریکا لەگەڵ ئیمارات سەرقاڵی هاوکارییە هەتا ڕایەڵە و تۆڕەکانی دەستپێڕاگەیشتنی بانکی ناوەندیی ئێران بە سەرچاوەی بانکە دەرەکییەکان پەک بخات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، مەسعوود نیکبەخت، یەکێک لە ئەندامانی فەرمیی سوپای قودس، سەعید نەجەفپوور، بەرێوەبەری گشتیی "جیهان ئەرسی کیش" کە کۆمانیایەکی ئەلکترۆنیی سەر بە سوپای پاسداران. هاوکات حەسەن خودایی، محەمەدڕەزا خدمەتی کە هەردوویان دۆلارفرۆشی بوون و لەگەڵ کۆمپانیاکانی سوپای پاسداران و گواستنەوەی پارە هاوکارییان کردووە، لەلایەن وەزارەتی خەزێنەردایی ئەمریکاوە سزا و گەمارۆیان خراوەتە سەر.

بەپێی هەمان سەرچاوە، هاوکات مقداد ئەمینی و فواد ساڵحی، لەو کەسانەن کە لە لیستەی گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا دان و هۆکارەکشی بۆ یارمەتیی کۆماپانیاکانی سەر بە سوپای قودس و سوپای پاسداران دەگەڕێتەوە.

سێ کۆمپانیای ئێرانی کە خراونەتە لیستەی ڕەشی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاوە بریتین لە: "جینای ئەرەس کیش، دۆلارفرۆشیی ڕاشد و کۆپانیای هاریکاریی محەمەدڕەزا خزمەتی و هاوپشکەکانی".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.