Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:47

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڕیارێک له‌باره‌ى خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌دات

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ڕێنماییه‌كى نوێی بڵاوكرده‌وه
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ نووسراوێكدا كه‌ گشتاندنى كردووه‌ بۆ گشت زانكۆ و په‌یمانگە حكومی و تایبه‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ڕێنماییه‌كى نوێی له‌باره‌ى ماوه‌ى مانه‌وه‌ى قوتابی له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بڵاوكرده‌وه.

له‌ نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى كه‌ به‌ ژماره‌ 6193 له‌ 9/5/2018 ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، هاتووه" ئه‌و قوتابیانەی‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات درێژه‌ به‌پڕۆسه‌ى خوێندن بده‌ن، پێویسته‌ى ماوه‌ى مانه‌ویان له‌ وڵاتى خوێندندا بۆ خوێندنى دبلۆم و به‌كالۆریۆس بۆ هه‌ر ساڵێك 7 مانگ كه‌متر نه‌بێت".

هەر بەپێی‌ نووسراوه‌كه‌: "بۆ خوێندنى ماسته‌ر پێویسته‌ تێكڕاى مانه‌وه‌ له‌ وڵاتى خوێندن 9 مانگ كه‌متر نه‌بێت و بۆ خوێندنى دكتۆراش پێویسته‌ 18 مانگ كه‌متر نه‌بێت".

له‌ نووسراوه‌كه‌دا جه‌ختى له‌وه‌كراوه‌ته‌وه:‌ "ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ ڕێكه‌وتى 1/9/2018 ه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌متر له‌ماوه‌ى دیاریكراوى سه‌ره‌وه‌ بۆ هه‌ر ئاستێكى خوێندن به‌هیچ ڕێگایه‌ك یه‌كسانكردنى بڕوانامه‌ى بۆ ناكرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.