ڕه‌نگه زۆركات پێستی له‌شمان تووشی خوورینێكی زۆر بووبێت و بێزاری كردبین و ئارامی لێ تێكدابین و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌و جۆره مابینه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێگه چاره‌سه‌رێكمان به‌كارهێنابێت، له‌كاتێكدا ڕه‌نگه چاره‌سه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆتدا به ئاسانی به‌ده‌ست بێنیت.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك تووشی خورین بوویت به خێرای چاره‌سه‌ری بكه‌یت، پێویسته ئه‌م ڕێنماییانه پێڕه‌و بكه‌یت و ئه‌م پێكهاته سروشتییانه به‌كاربێنیت.
1. پێش هه‌موو شتێك ئاوی سارد بهكاربێنه بێ سابوون یان شامپۆ، چونكه ئاوی سارد هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خورشتهكه و نه‌مانی هه‌ستیاری.
2. پێستت یان ئه‌وم شوێنه‌ی ده‌خورێت وشك بكه‌ره‌وه و به پارچه‌یه‌ك لۆكه به سركه‌ی سێوی لێ بده له‌و جێگایانه‌ی ده‌خورێت و بێزاری كردوویت.
3. دووباره بگه‌ڕێڕه‌وه بۆ گه‌رماو و به ئاوی سارد له‌شت بشۆ، پاشان زه‌یتی دره‌ختی چا و زه‌یتی سوبێر و كه‌وچكێكی بچووك بیكاربۆناتی سۆده تێكه‌ڵ بكه و بیده له پێستت.
4. ئه‌گه‌ر هه‌ر چاك نه‌بوو، له‌دوای تێپه‌ڕینی ڕۆژێك كه‌مێك زه‌عته‌ری هاڕڕاو و گه‌ڵای ڕیحانی هاڕڕاو تێكه‌ڵ بكه، له‌گه‌ڵ كه‌مێك هه‌نگوینی سروشتی، بیده له به‌شه‌كانی پێستی له‌ش ئه‌و جێگایانه‌ی ده‌خورێت و پاش ماوه‌یه‌ك به ئاوی سارد بیشۆ.
سه‌رچاوه/ وشه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.