له وڵاتی ئه‌ڵمانیا پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ره‌وه‌ندی كوردی و عێراقی بۆ دووه‌م رۆژی خۆی به‌ره‌ده‌وامه.
سه‌ركه‌وت ئاكره‌یی به‌رپرسی یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له به‌رلین، له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: پێنج وێستگه له به‌رلین بۆ ده‌نگده‌ران ته‌رخان كراون و كۆمسیۆن بۆ هه‌ر وێستگه‌یه‌ك شه‌ش كارمه‌ندی دیاری كردووه.
دووری بنكه‌ی ده‌نگدان له هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئۆرجیناڵ كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی هاووڵاتیان بووه بۆ ئه‌وه نه‌توانن ده‌نگیان بده‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، له یه‌كه‌م رۆژی ده‌نگدانه‌كه، ته‌نها 699 كه‌س ده‌نگیان داوه و كه زۆربه‌یان كورد بوون و ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 6 كۆتایی به ده‌نگدانه‌كه دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.