ئه‌مڕۆ دووه‌م رۆژی ده‌نگدانی ره‌وه‌ندی كوردی و عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
پشتیوان حوسین به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئۆفیسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی وڵاتی سوید تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: پرۆسه‌ی ده‌نگدان له دووه‌م رۆژی خۆی به‌رده‌وامه و رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ری ره‌وه‌ندی كوردی و عێراقی له ئاستی چاوه‌ڕوانی ئه‌وان نه‌بووه‌و تا ئێستا ته‌نها 5500 كه‌س ده‌نگیان داوه و پرۆسه‌كه‌ش كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆتایی پێ دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.