بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان و پێشبینی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە.
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم رێژه‌ی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردوو به‌مشێوه‌یه بووه:
لە ھەولێر 6.0 ملم، لە سلێمانی 11.4 ملم، لە دھۆک 1.9 ملم و لە ھەڵەبجە 12.0 ملم باران باریوە.
هه‌ر به پێی بڵاوكراوه‌ی کەشناسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11-5-2018 له ئه‌نجامی كاریگه‌ری یه‌كگرتووی هه‌ردوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی لێزمه باران و هه‌وره تریشقه له كات و ناوچه جیاجیاكانی پارێزگادا.
بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ش 12-5-2018 به پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان هه‌ر وه‌ك ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی لێزمه باران و هه‌وره تریشقه له كات و ناوچه جیاجیاكانی پارێزگادا.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.