سەنتەری میترۆ هێرشكردنه سەر تیمی كوردستان تیڤی ئیدانه دەكات و داواش دەكات رواڵەتەكانی توندوتیژی نەبنە مۆركی پرۆسهی دهنگدان .
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافهكانی رۆژنامهنووسان رایگەیاند: دیسان رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرۆكی رۆژنامەنوسانی گرتەوە، بەپێی ئەو سكاڵایانەی كە پێمان گەیشتوون، هێرشەكان لە سلێمانی بەرامبەر بە خەندان و كوردستان تیڤی بووه .
سەنتەری میترۆ ههروهها ڕایگهیاندووه: لەرۆژی دەنگدانی تایبەتدا، لە بنكەی روناكی، گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی هێرشكرایە سەر تیمێكی كەناڵی كوردستان تیڤی و شیلان فەرەج پەیامنێری كەناڵەكه لەلایەن پاسەوانانی بنكەكە هێرشكرایە سەر و پەلاماریان دا .
ههر لهو بارهیهوه دیاری محهمهد بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاندووه: داوامان وایە كە رواڵەتەكانی توندوتیژی نەبنە مۆركی ئەم پرۆسەیە و هێزە ئەمنییەكان رێز لە یاسا و پیشەی كاری رۆژنامەنوسی بگرن، جەختیكردەوە ئەمانە پێشێلكاریی زەقی ئازادی رۆژنامەنوسین و ئێمە ئیدانەی دەكەین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.