دوێنێ پێنجشه‌مه رێككه‌وتی 10-5-2018 هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌رجه‌م عێراق و كوردستان بۆ ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت ده‌ستی پێكرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگدانه تایبه‌ته، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت به هێزە ئەمنییەکان و پەنابەران عێراقی و کوردستانی لە 21 وڵاتی جیهان ده‌ستی پێكرد.
به پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ده‌ره‌وه‌ی عێراق 2 رۆژ ده‌خایه‌نێت و ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووه‌م رۆژی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه به‌رده‌وامه و هاووڵاتیان له 130 بنکەی دیاریكراو ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.