عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی ـ هەڵەبجە، لهبارهی تهقه كردن له نوسینگهی سهتهلایتی كوردستان تیڤی له سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند: كاتژمێر 10:15 خولهكی شەوی ڕابردوو، لەلایەن چەند ماتۆڕسوارێكەوە تەقە لە نووسینگەی سەتەلایتی كوردستان تیڤی لە شاری سلێمانی كراوە، بەڵام كارمەندان و پاسەوانانی نووسینگەكە سەلامەتن و تەقەكان زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
ههورهها رایگهیاند: ئێمە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی، هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیژنەی ئەمنی شارهكهو بەرپرسانی ئاسایش و پۆلیس، بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی سیاسی و كۆمەڵایەتی و پاراستنی بارەگاكانمان بە بەرپرسیار دەزانین.
هاوكات ئهوهشی خستهڕوو كه لەسەر ئهو رووداوهی تهقهكردنه، شێخ ئەدهەم بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە كردووە و بەڵێنیان پێداوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە بكەن و هەڵوێستی پێویست بگرنەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.