Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:52

دوایین زانیاری لەبارەی رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگدانی تایبه‌ت ببینه

ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووه‌م رۆژی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه‌ی هه‌یه‌
رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌ولێر 84% و له‌ سلێمانی 67% بووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كوردستان تیڤی ئاماری ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پارێزگایه‌ك ئاشكرا ده‌كات . 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ولێر 93 هه‌زار و 571 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو و له‌و ژماره‌یه‌ 78 هه‌زار و 186 كه‌س ده‌نگیان داوه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌ له‌سه‌دا 83.55 . 

هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای دهۆك 51 هه‌زار و 617 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 41 هه‌زار و 691 كه‌س ده‌نگیان داوه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌ سه‌دا 80.76 . 

له‌ پارێزگای سلێمانیش 85 هه‌زار و 783 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ 58 هه‌زار و 948 كه‌س ده‌نگیان داوه‌ و رێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌ سه‌دا 69 . 

له‌ نه‌ینه‌واش له‌ كۆی 33 هه‌زار و 743 ده‌نگده‌ر" 25 هه‌زار و 174 كه‌س ده‌نگیان داوه‌ و رێژه‌كه‌ی ده‌كاته‌ سه‌دا 74.6. 

له‌ كه‌ركووكیش 36 هه‌زار و 544 ده‌نگده‌ری تایبه‌ت هه‌بووه‌ و 22 هه‌زار و 548 كه‌س ده‌گیان داوه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌ سه‌دا 61.70 . 

ئه‌م ئاماره‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی به‌ تایبه‌ت له‌ ئامێره‌كانی خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌ مۆر كێشه‌ هه‌بوو و ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ گشتی به‌ هێواشی به‌ڕێوه‌بچێت . 

هاوكات كێشه‌ی به‌شێكی ناوی ده‌نگده‌رانیش كه‌ یان نه‌هاتبووه‌وه‌ یان له‌ شوێنی دیكه‌ ناویان هه‌بوو ئه‌مه‌ش به‌شێكی كێشه‌كه‌ بوو . 

هاوكات پڕۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان و پەنابەرانی عێراقی و کوردستانی لە 21 وڵاتی جیهان بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی پڕۆسه‌كه‌ ئه‌نجام درا و ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووه‌م رۆژی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و هاووڵاتیان له‌ 130 بنکەی دیاریكراو ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.